Kurdistan Press - یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری کرا

پەیمانگای نیشتمانی توێژینەوەی فەلەکناسی و جیۆفیزیا لە میسر چاوەڕوانییەکانی خۆی بۆ بینینی هیلالی مانگی شەوالی 1446 و دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە میسر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی ئاشکرا دەکات.
 
 بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی پەیمانگاکە، سەرەتای دەرکەوتنی هیلالی مانگی شەوال لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 29ـی ڕەمەزانی ساڵی 1446ـی کۆچی بە کاتی ناوخۆی قاهیرە دەبێت، کە هاوتایە لەگەڵ 29ی ئازاری 2025، دەرکەوتنی هیلالی نوێ بۆ ماوەی حەوت خولەک لە ئاسمانی مەککەدا دەمێنێتەوە، لە قاهیرە بۆ ماوەی 11 خولەک دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژ.
 
 بەم پێیە ئەگەر هیلالی شەوال لە ئێوارەی 29ی ڕەمەزاندا ببینرێت، ئەوا ڕەمەزان ناتەواو دەبێت واتە دەبێتە 29 ڕۆژ و جەژنی ڕەمەزانیش دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئازار، بەڵام ئەگەر هیلالەکە نەبینرا ئەوا 30 ڕۆژ ڕەمەزان تەواو دەبێت و جەژنی ڕەمەزان دەکەوێتە ڕۆژی دووشەممە 31ی ئازار.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه