بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی هواوڵاتییان دەکات سەبارەت بە هاتنە ناوەوەی منداڵی تازە لەدایکبووی عێراقی بۆ وڵاتەکە.
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، لەرێگای چەند ڕێکارێکی یاسایی و لە رێگای بەڵگەنامەی فەرمییەوە رێگا بە هاتنە ناوەوەی منداڵی تازە لەدایکبوو لە دەرەوە بۆ عێراق دەدرێت.
ودەشڵێت، رێگا بە منداڵی تازە لە دایکبووی عێراقی دەدرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە بێنە ناو خاکی عێراقەوە، بەو مەرجەی هەڵگری بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقی بن.
بەگوێرەی ئەو رێکارانەی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پێویستە بەڵگەنامەیەکی رەسمی عێراقیی تایبەت بە منداڵەکە بەردەستبێت، یاخود بەڵگەنامەی لەدایک بوون کە لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراقەوە پشتڕاستکرابێتەوە، مەرجیش نییە منداڵەکە هەڵگری کارتی نیشتمانی بێت.
وەڵام بدەوه