Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق دەکات سەرۆکی حکوومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەت بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق دەکات

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی نەمسا لە عێراق كرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/3/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەندریا ناسی، باڵوێزی نەمسا (ئۆستریا) لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و بە تایبەتی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق تاوتوێ کرا.
باڵوێزی نەمسا سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستانی کرد بۆ هاوکاری و هاوئاهەنگیکردنی حکوومەت لەگەڵ باڵوێزخانەی وڵاتەکەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه