Kurdistan Press - مووچەى ئەو کەسانە گەیشت و دابەشدەکرێت مووچەى ئەو کەسانە گەیشت و دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەى ئەو کەسانە گەیشت و دابەشدەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بڵاوی کردەوە، ڕۆژی (پێنجشەممە 6ى 3ى 2025) هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شوبات بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دابەش دەکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەممە، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی شوات دابەش دەکرێت.

لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات لەوە کرایەوە کە هاوکاری دارایی بەردەوام دەبێت، لەم مانگە سەرووی 46 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە رێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانی تریش لە رێگەی سیستمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه