Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی دەکات

ڕۆژی دووشەممە 3ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی ئیسلامیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ئەیاد سامەرائی سەرۆکی شورای حزبی ئیسلامیی عێراقی کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و هەروەها پێویستیی هەماهەنگیی لایەنە سیاسیەکانی عێراقی بۆ  باشترکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقامگیری تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکان و جەخت لە پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت لە بەڕێوەبردنی وڵات لە چوارچێوەی دەستوور کرایەوە.

مەترسیەکانی دەرکەوتنەوەی تیرۆر و کارکردنی هاوبەشی لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئالنگارییەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه