وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا، ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بەندەرەكانی جیهان و ئاماژەی بەوە دا، بۆڕیی سیلۆپی _ جەیهان ئامادەیە و دەتوانرێت بەكاربهێنێت بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەكانی توركیا، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی، ئامادەیی وڵاتەكەی نیشان دا بۆ گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ بەندەری جیهان لە رێگەی بۆریی سیلۆپی _ جەیهان.
بایراكتار لەبارەی ئەو بۆڕییەوە گوتی: ”دوای بوومەلەرزەكەی شەشی شوباتی ٢٠٢٣، بۆڕیی نەوتی عێراق (هەرێمی كوردستان) و توركیا بۆ ماوەی پێنج مانگ وەستا، بەڵام توانیان چاكی بكەنەوە و ئێستا ئەو بۆڕییە ئامادەیە نەوت بگوازێتەوە.“
ئەو بە گرنگییەوە باسی لەو بۆڕییە كرد و ئاماژەی دا، دەیانەوێت بۆ گواستنەوەی نەوتی عێراق (هەرێمی كوردستان)، ئەو بۆڕییە بەكاربێت كە درێژییەكە ٦٥٠ كیلۆمەترە.
لە ئاداری ٢٠٢٣ەوە، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو، وەستا، ئەوەش دوای ئەوەی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی بۆ دۆسیە بازرگانییەكان لە پاریس، لە بەرژەوەندیی حكوومەتی عێراق بڕیاری دا و حكوومەتی توركیای بەوە تۆمەتبار كرد كە رێككەوتنی ساڵی ١٩٧٣ی لەگەڵ عێراق پێشێل كردووە.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لیستی مووچە ئامادەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی و یەکێتی ڕێککەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
هەورە بروسکەو تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
دەرمانی تایبەت بۆ ئەم نەخۆشییە نییە
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداریەکی گرنگ بۆ خاوەنی ئەو کۆمپانیانە هات
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه