Kurdistan Press - وەبەرهێنان لە غازی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات وەبەرهێنان لە غازی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەبەرهێنان لە غازی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات

بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رای گەیاند، لە كۆتایی ساڵی 2027دا وەبەرهێنان لە غازی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.

د. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، سەرجەم پڕۆژەكانی پێوەست بە وەبەرهێنانی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان، رەوانەی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان كراون.

عیزەت سابیر ئەوەشی گوت، لە كۆتایی ساڵی 2027 دەست بە كارەكانیان دەكەن، لە قۆناغی یەكەمدا 300 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەم دەهێنرێت.

هەروەها لەبارەی عێراقیش گوتوویەتی، كۆمپانیاكان توانیویانە بەفیڕۆچوونی غاز بەڕێژەی 13% لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كەم بكەنەوە، وەبەرهێنانیش لە غازی سروشتی بەڕێژەی 67% بەرز بكەنەوە كە پێشتر 53% بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه