سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، باس له گرنگیی ئه‌و پرۆژه‌یە ده‌كات كه لەژێر راسپاردەی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بۆ شاری هه‌ولێری دەكرێت و بە یه‌كێك له پرۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی هەرێمی كوردستان ناوی دەبات.
به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی 480 ملیۆن دۆلار، گه‌وره پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا بە ڕژدی كاری تێدا ده‌كرێت، به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار بیری ئاو داده‌خرێت. پرۆژەكەش هەنگاوی گرنگی بڕیوە و ئێستا دانانی بۆڕییەكانی گەیشتۆتە نێو شاری هەولێر.
له‌مباره‌وه عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر (ئەم ئەنجوومەنە لە چوارچێوەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، هەڵوەشێندراوەتەوە) گوتی: "ئه‌م پرۆژه‌یه گرنگ و ستراتیژییه، چونكه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دانان و دابه‌شكردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ له هێڵه لاوه‌كییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاو بۆ ناو شاری هه‌ولێر، پرۆسه‌یه‌كی ئاسان و لاوه‌كی نه‌بوو، هه‌م كاتی زۆری پێویست بوو، هه‌میش بودجه‌یه‌كی زۆری ده‌ویست، چونكه رێكشانی ئاو به‌و شێوه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر و دانانی به شێوه‌ی ئه‌ندازەیی و به‌بێ گرفت، پرۆسه‌یه‌كی ورد بوو.“
ڕوونیشی كردەوە: "زۆربه‌ی گه‌ڕەكه‌كانی هه‌ولێر له‌م پرۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن، ژماره‌ی سوودمه‌ندبوون له‌و پرۆژه‌یه 248 هه‌زار هاوبه‌شه. جگە له‌وه‌ش، له ده‌ره‌وەی سه‌نته‌ری هه‌ولێریش 63 هه‌زار هاوبه‌شی ئاو سوودمه‌ند ده‌بن و زیاتر له هه‌زار بیری ئاو له‌ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر داده‌خرێن، كه به‌مه‌ش پارێزگاریی له سامانی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌كرێت.“
ئەوەشی خستە ڕوو كە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە باشی هەستی بە مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و كاریگەریی لەسەر كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی كرد، بۆیە بەم پرۆژەیە، هەولێری لە مەترسییەكی زۆر گەورە پاراست كە ئەویش مەترسیی بێ ئاوییەكی لەڕادەبەدەر بوو كە ئەگەر ئەو پرۆژەیە نەبوایە، لە وەرزی هاویندا كێشەی بێ ئاوی لە هەولێر زۆر زەق دەبوو.
هەواڵە خۆشەکە بۆ خەڵکی هەولێر هات
14رۆژ پێش ئێستا |
Focus News ![]() |

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا بڕیاری کۆتایی دا
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه