لە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر نزیکەی 14 هەزار هاوبەش، کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات.
وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: "لە درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، ئەمشەو وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ چوار گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (نیشتمان، ڕاپەڕین، نەورۆز و ماردین) کە نزیکەی 14 هەزار هاوبەشی لەخۆگرتووە."
ئاماژەی بەوەش داوە: ئەمەش پێشتر 13 گەڕەک بە 51 هەزار هاوبەش سوومەند ببوون کە بریتین لە (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی)، بەمشێوەیەش بە کۆی گشتی لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 17 گەڕەک و 65 هەزار هاوبەش و نزیکەی 250 هەزار هاووڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە.
وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستیان پێکردووە و بەمزووانەش چەند گەڕەکێک لەم پارێزگایانەشدا دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری، بەشێوەیەکی گشتی، ئامانج ئەوەیە کە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بکرێتە 24 کاتژمێری."
هەروەها وەزارەتی کارەبا جەختی کووەتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی لە ڕێگەی ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک یان کێشەکم سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 9ی شەو بەردەستە
وەڵام بدەوه