Kurdistan Press - بافڵ تاڵەبانی ئیتر مایکەکان ناشکێنم بافڵ تاڵەبانی ئیتر مایکەکان ناشکێنم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بافڵ تاڵەبانی ئیتر مایکەکان ناشکێنم

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەشبینیی خۆی بە ڕێككەوتنی نێوان حزبەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد كە ئیتر مایكەكان ناشكێنێت و گەشبینە بەوەی كورد بە یەك بەرە لە بەغدا داوای مافەكانی دەكات.

لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی كۆنفرانسی گفتوگۆی بەغدا كە ئەمڕۆ بەڕێوە چوو، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی باسی لە چەند پرسێك كرد كە یەكێك لەم بابەتانە، مەسەلەی پرۆژەی (هەژماری من) بوو و گوتی: "مەسرور بارزانی بەخشندانە تیمێكی (هەژماری من)ی نارد بۆ سلێمانی، لەگەڵ تیمەكانی ئێمە دانیشتن، سەیری جیاوازیی هەژماری من و تەوتینمان كرد، پێموایە كە دەرفەتێك لە ئارادایە كە بتوانین بە شێوازێك ڕوونی بكەینەوە و هەردوو بیرۆكەكە بخەینە ڕوو. هەندێك بابەتی تەكنیكی هەیە كە ئێمە لێی ئاگادار نەبووین، هیوادارم پێكەوە بتوانین پرۆگرامێكی فراوانمان هەبێت كە زامنی شەفافییەت بكات بۆ بەدەستهێنانی مووچە."

جەختیشی كردەوە: "ئەو تیمەی لەگەڵمان دانیشتن بەڕاستی جێی سەرسامی بوون، گەشبین بوون، وەڵامی هەر بابەتێكیان دایەوە كە ئێمە گوتمان. تەنانەت بڕیارە گرێبەستە بنەڕەتییەكانمان بۆ بنێرن لەگەڵ بانكەكان."

هەر لەو پانێڵەدا كە بافڵ تاڵەبانی بە زمانی ئینگلیزی قسەی دەكرد و لە لایەن (كەناڵ 8)ی یەكێتییەوە بە وەردەگێڕدرا بۆ سەر زمانی كوردی، لەبارەی پەیوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی گوتی: "ئەمجارە مایكەكان ناشكێنم."

هەروەك گەشبینیی خۆی بەوە دەربڕی كە ئەمجارە پارتی و یەكێتی و كورد بە گشتی وەك بەرەیەكی یەكگرتوو لە بەغدا داوای مافەكانی خۆی بكات.

لەبارەی هێرشی گرووپە میلیشیاكانیش بە هەڕەشەوە رایگەیاند: "قەبووڵكراو نیە گرووپە چەكدارەكان لە دەرەوەی سوپای عێراق، مووشەك بگرنە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان. ئێمە دەمانەوێ وەبەرهێنان بهێنینە هەرێمەكەمان."

گوتیشی: "دەبێ ئەم گرووپانە یەك بخرێنەوە، ئەگەر یەك نەخرێنەوە، دەبێ هەڵبوەشێندرێنەوە، ئێمە بێتاقەت بووین لە درۆن و مووشەكەكانتان، ئەگینا وەڵام دەدەینەوە، بۆ هەر درۆنێك ئێمەش درۆنێك دەنێرین. تكا دەهێنین وازمان لێ بهێنن و دەست مەخەنە كارەكانمانەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه