کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوت لە کوردستان 'ئەپیکۆر' لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوەدەدەن، کە ئامادەن دەست بکەنەوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بەڵام مەرجیان هەیە.
وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادەییان پیشانداوە، بۆ ئەوەی دوای نزیکەی دوو ساڵ لە زووترین کاتدا دەست بە هەناردەی نەوت بکەنەوە، ئەپیکۆریش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە دووپاتکردەوە و ئامادەن بۆ هەنگاوە کردەییەکان.
کۆمەڵەی پێشەسازی نەوت لە کوردستان (ئەپیکور) لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "کۆمپانیاکانمان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان، بەڵام مەرجمان ئەوەیە ڕێككەوتنێكی نووسراو هەبێت و پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابووری کۆمپانیاكان بكات."
ڕۆژی شەممە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکان بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان تەواوبوون، بۆیە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات بەمەبەستی هەناردەکردنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
لە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق، شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پێداویستی ناوخۆ بەگوێرەی پێداویستی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان و پابەندییەکانی هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و پێویستە ڕێککەوتن بکرێت لەسەر ڕێکاری دیاریکراو و ڕوون بۆ چۆنیەتی دانەوەی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لەبارەی لیستی مووچە زانیاری هات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات
1 رۆژ پێش ئێستا
یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بڵاوکرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
راگەیاندراوێک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنیان دەستپێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه