سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ڕایگەیاند، هەر دراوێکی ئەلیکترۆنی پاڵپشتی یاسایی دەزگا، حکومەت و وڵاتێکی نەبو مامەڵەکردن پێیەوە دروست نییە، دەشڵێت، "مامەڵەکردن بەدراوی پای و هاوشێوەکانی وەک مامەڵەکردنە بە خۆڵ و ئاینی ئیسلام بە دروستی نازانێت".
د. محەمەد پێنجوێنی، سەرۆکی لیژنەی فەتوای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "نەک تەنها دراوی پای بەڵکو بۆ هەر دراوێک، ئاینی ئیسلام پێمان دەڵێت؛ شتێک بێت كە بنەمای هەبێت و ڕاستی هەبێت و دراوەکە گەر پشتگیریەکی یاسایی هەبێت و داوای پارەی کاش بکەیت بتوانیت پارەی کاش وەربگریت یان بیگۆریت، یان بتوانی ئاڵوگۆڕی بکەی و ببی بە خاوەنی ئەوە ئاساییە، بەڵام بە پێچەوانەوە مامەڵەکردن پێیەوە دروست نییە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەر دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەنێکی هەبو، واتا دەزگایەک یان حکومەتێک یان دەوڵەتێک پشتگیری کرد و سەپۆرتی تەواوی کرد لە ڕوی یاسایەوە و وەک دراوێکی فەرمی دەوڵەت ناساندی، ئەوە کارپێکردنی ئاساییە وەک هەر دراوێکی تری لێدێت و دەتوانی کاری پێبکەیت و شتی پێبکڕیت و شتی پێ بفرۆشێت"
د. محەمەد پێنجوێنی باسی لەوەشكرد، "بەڵام ئەگەر هاتو تەنها ژماریەک بێت و وەهمی بێت و هیچ دەزگا و دەوڵەتێک خۆیی بەخاوەنی نەزانی، باش نییە مامەڵەکردن پێیەوە و وەک ئەوە وایە شتێکی هیچ بکڕیت و پارەکانی شتێکی هیچە، ئاینی ئیسلام دەڵێت لەگەڵ وەهم مامەڵە مەکەن".
ئەوەشی خستەڕو، "مەمەڵەکردن بەم دراوە ئەلیکرترۆنیانە وەک مامەڵەکردنە بەخۆڵ و لەڕوی مەزهەبی شافعی خۆمانەوە مامەڵەکردن بە شتێک بنەمای نەبو حەرامە".

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
حەماس هاتە دەنگ لەبارەی ئاگربەست
1 رۆژ پێش ئێستا
نیاز حاجی : منیش لە جیات سوودانی بم مووچە نانێرم !
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه