Kurdistan Press - هەواڵە خۆشەکە بۆ فەرمانبەران گەیشت هەواڵە خۆشەکە بۆ فەرمانبەران گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵە خۆشەکە بۆ فەرمانبەران گەیشت

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە بەردەوامیی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دڵنیایی دەدات و دەڵێ پرۆسەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە.

 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: 

- پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و بەردەوامە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان فەرمانی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە.

- هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی كە بڕیارەكە دەیانگرێتەوە زەوییان پێبدرێت.

- چەند وەزارەتێك گرفتی تەكنیكییان هەبووە، لیژنە تایبەتمەندەكانمان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكانن و پرۆسەكە فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتەكانی بێ جیاوازی دەگرێتەوە.

ڕۆژی 27ـی ئازاری 2024، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆمەڵێک بڕیای لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەران دا، یەکێکیان تایبەت بوو بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە و بە ڕێكوپێكی بەڕێوە دەچێت.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا