مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكوومهتى ههرێمی كوردستان له ڕۆژى جیهانىی زمانى دایكدا پهیامێك بڵاو دهكاتهوه و وێڕای پیرۆزبایی ئهو ڕۆژه جیهانییه لهسهرجهم كوردستانییان، تێیدا جهخت دهكاتهوه كه پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە ، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن.
دهقى پهیامهكه:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا ؛
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە سەرجەم کوردستانیان پیرۆز دەکەم. زمانی کوردی زمانی سەرەکی و فەرمی هەرێمی کوردستانە و بە پێی دەستووری عێراقیش، یەکێک لە دوو زمانە فەرمییەکەی عێراقە. بۆیە پەرەپێدانی زمانی کوردی ئەرکی هەموو کوردستانییەکە ، بە تایبەتی پێویستە دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگا رۆشنبیریی و زانستیی و ئەكادیمییەکانمان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر بە زمانی کوردی بدەن. چونکە زمانەکەمان ، بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە .
لەم بۆنەیەدا ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستانیش دووپات دەکاتەوە.
وەڵام بدەوه