ناوی هەزاران کەس بۆ دامەزراندن نێردرایە بەغدا
لەبڵاوکراوەیەکدا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى (٢٢٦٩) دەرچوى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات.
بەپێی بلاوکراوەکە، نوسراوەکە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (4004) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (2025/2/20) بە زمانى عەرەبى ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوەو تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچوانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچوان لەخۆدەگرێت.
لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە، لەڕێگەی نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەغدا ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال دەکرێت بە مەبەستى دامەزراندنیان.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه