Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی کێشەکانی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بوون وەزارەتی دارایی کێشەکانی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی کێشەکانی مووچە بۆ ساڵی 2025 چارەسەر بوون

ڕۆژی یەکشەممە ( ١٦ ی شوباتی ٢٠٢٥ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: بەشێكی زۆری كێشەكانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەر بوو.

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەهەولێر. 

لە دیدارەکدا وەزیری دارایی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لەئەرکە نوێکەیدا بۆ خواست و جەختی لەسەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە .                                                                  

کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر خۆشحاڵی خۆی بە ڕێکكەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لەسەر مووچە دەربڕی و ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵی ئەرێنی دەبینێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.          

هاوکات بەڕێز ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند لەسەر بنەمای ئەو ڕێكکەوتنەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کراوە بەشێکی زۆری کێشەکانی بەردەم مووچە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چارەسەر بووە و ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت کار لەسەر سەرپێخستنەوەی  پڕۆژەکان بکات و شایستەی داراییان بۆ دابین بکات.

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر چەند داواکاریەکی لەسەر کێشە و شایستەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان خستەڕوو کە پڕۆژەی جیاوازیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هەیە، لای خۆشیەوە وەزیری دارایی ڕایگەیاند لەماوەی ڕابردوودا لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی ڕاسپاردووە کە کارئاسانی تەواو بۆ ڕایکردنی کاری ئەو کۆمپانیایانە بکەن و بەپێی توانا کار لەسەر خەرجکردنی شایستەکانیان بکەن بەچەند قۆناغێک.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه