Kurdistan Press - کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست ڕاگەیاندرا کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى دابەشکردنى مووچەى مامۆستایانى گرێبەست ڕاگەیاندرا

بەگوێرەی خشتەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بێت، سبەی یەکشەممە، 10 وەزارەت لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری مووچەکانیان وەردەگرن.

دوای ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی ئابووری هەرێمی کوردستان و فیدڕاڵ لە ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە، بڕیاردراوە هەموو مانگێک لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش مووچەکانیان وەربگرن.


سبەی یەکشەممە، مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ئەنجوومەنی دادوەری مووچەی مانگی یەک وەربگرن.

 
بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت، کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 مامۆستایە و لەسەر تەمویلی داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابینکراوە.


فەرمانبەرانی بەشدار لە پڕۆژەی هەژماری من، ڕۆژێک زووتر مووچەکانیان وەردەگرن کە ژمارەیان دەگاتە 275 هەزار فەرمانبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه