Kurdistan Press - لە سێ مانگی ڕابردوودا 299 ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی لەناو شاری كەركووك و دەوروبەری ڕوویان داوە. لە سێ مانگی ڕابردوودا 299 ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی لەناو شاری كەركووك و دەوروبەری ڕوویان داوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سێ مانگی ڕابردوودا 299 ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی لەناو شاری كەركووك و دەوروبەری ڕوویان داوە.

ڕووداوەكانی كوشتن و بڕین و هەڵکوتانە سەر خەڵک، هەروەها جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك زیادیان كردووە و بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووكیش ڕای گەیاند لە سێ مانگی ڕابردوودا 299 ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی لەناو شاری كەركووك و دەوروبەری ڕوویان داوە.

عەمید ئیدریس ڕەفعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك، ئەمڕۆ یەكشەممە 25/4/2021 ڕایگەیاند: "گۆڕانكاری ئەمنیی و ئیداری و سیاسی لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە سنووری پارێزگای كەركووك ڕوویان داوە و بەشێوەیەكی گشتی ئەو گۆڕنكارییە نەرێنییانە بوونەتە هۆی ئەوەی ڕەوشی ناوچەكە لە زۆر ڕووەوە تێك چوو، گرینگترینیان دۆسیەی ئەمنییە كە لە ماوەكانی ڕابردوودا كۆمەڵێك هێرشی چەكداری ڕوویان دا و تەقینەوەی جۆراوجۆریش لە سەنتەری پارێزگا و هەمیش لە قەزا و ناحییەكانی دەوروبەری كەركووك ڕوویان دا و درێژەیان هەبووە، پاشان هێرش کراوەتە سەر چەندین شوێنی هەستیار و ئێستاش رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە بەرەو خراپی دەڕوات".

ئاشكراشی كرد: "تەنیا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا 299 حاڵەتی جۆراوجۆری ئەمنی کە بریتی بوون لە كوشتن، تیرۆركردن، هەڵكوتانە سەر ماڵان و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی كورد و نەتەوەكانی دیکەش لە كەركووك و دەوروبەری ڕوویان داوە، هەروەها تا ئێستاش ڕووداوە ئەمنییە نەخوازراوەكان بەردەوامن و لەناو ئەو 299 ڕووداوە ئەمنییانەدا 86 حاڵەتیان ڕووداوی كوشتن و برینداركردن بوون".

بەڕێوەبەری ئاسایشی كەركووك، ئەوەشی خستە ڕوو: "لە خوارووی قەزای داقووق چەند گوندێكی عەرەبنشین هەن و خەڵكی توندڕەویان تێدایە و لەوێوە تا دەگاتە زنجیرە چیای حەمرین تا سنووری قەزای حەویجە و ناحییەكانی ڕەشاد و ریاز و عەباسییە، ئەو ناوچانە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەتەواوەتی تێیاندا باڵادەستە، بەتایبەت لە دوای بانگی ئێوارەوە ئیتر شتێك لەو ناوچانە بەناوی حكوومەت و هێزی ئەمنیی نامێنێت و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا