Kurdistan Press - مووچەی توێژێك زیاد بووە و ئەمڕۆ دابەش دەكرێت مووچەی توێژێك زیاد بووە و ئەمڕۆ دابەش دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی توێژێك زیاد بووە و ئەمڕۆ دابەش دەكرێت

هەموو ئەوانەی لە بواری سەربازی لە دوای ساڵی 2014ەوە خانەنشین بوون، ئەمڕۆ مووچەی مانگی یەك بە هاوتاكراوی وەردەگرن.

شێخ عەزیز عەلی بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی، ڕایگەیاند ، چاوەڕێی ئەوە نەبوون بەمزووانە مووچەكانی خانەنشینیی سەربازی هاوتا بكرێت، بەڵام لەبەرئەوەی كاری باش كراوە، هەوڵەكان زوو هاتوونەتە بەرهەم.

شێخ عەزیز ئەوەشی گوت، هاوتاكردنەكە خانەنشینیی پلەباڵاكان كەم دەكاتەوە، بەڵام پێشمەرگەی ئاسایی تا پلەی مولازم مووچەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەبێت، پێشمەرگە دێرینەكانیش كە پێشتر مینحەیەكی 100 هەزار دیناریان هەبووە، لەم مانگەوە لێیان بڕاوە.

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە باسی لەوەش كرد، ئەو خانەنشینە سەربازییانەی لە دوای ساڵی 2014ـــەوە خانەنشین بوون، ئەمڕۆ پێنجشەم مووچەكانیان بە هاوتاكراوی وەردەگرن.

ئەمە لە كاتێكدایە تەنیا لە سلێمانی نزیكەی دوو هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی سوومەند دەبن لەو بڕیارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه