Kurdistan Press - گۆڤارێکى ئەمریکى بارزانى رۆڵی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا گۆڤارێکى ئەمریکى بارزانى رۆڵی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڤارێکى ئەمریکى بارزانى رۆڵی گەورە دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە سوریا

لە پاڵ گۆڕانکارییە خێراکانی جیۆپۆلەتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەرێمی کوردستان وەکو یاریزانێکی سەرەکی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تەواوی ئالنگارییە تەناهیی و ستراتیجییەكان دەبینرێت کە مەترسی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن، رۆڵیشی لە شەڕی داعشەوە تا یەکخستنی هێزە کوردییەکان لە سووریادا دەردەکەوێت لە ئێستەدا و لە دوایین راپۆرتیشدا گۆڤاری "فۆربس" ی ئەمەریكی، بەهۆی شیكردنەوەی دۆخی ئەم دواییەی سووریا و لێدوانەكانی سەرۆك بارزانییەوە، ئاماژەی داوە كە كوردستان بە هاوپەیمانی ستراتیجی واشنتن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە. 

گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا بە زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، " سەرەرای گۆڕانكارییە مێژووییەكان و پارسەنگی هێز كە لە هەرێمی كوردستاندا روو دەدەن، تا ئێستەیش هەرێمەكە گرنگییەکی گەورەی بۆ ئەمریکا وبەرژەوەندییەکانی هەیە، بە پشتبەستن بە لێدوانەکانی سەرۆك مەسعوود بارزانی سەبارەت بە سووریا و کوردەکانی رۆژئاوا و توانای هەرێمەكە بۆ ئەوەی ڕۆڵ ببێنێت لەوەی یەكگرتوویی لە نێوانیان دروست بكات، ئەمە جگە لە ئەگەری سەرهەڵدانی داعش، چ لە عێراق بێت یان سووریا، کە ڕۆڵی هەرێم بەرز دەکاتەوە لە یارمەتیدانی هێزەکانی ئەمریکا بۆ دووبارە بەرەنگاربوونەوەیان. 

ڕاپۆرتەکەی فۆربێس ئاماژەی بەو لێدوانانەی سەرۆك بارزانی كردووە و تیشكی خستووەتە سەر كە لەم دواییانەدا لە میانی چاوپێکەوتنێکی درێژدا، تیایدا هۆشداریی داوە لە مەترسی بەردەوامی داعش، هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە کە "هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە". ئامادەن جارێکی تر شەڕ دژی ڕێکخراوەکە بکەنەوە ئەگەر رێكخراوەكە هێزی خۆی وەرگرتەوە”.


لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هێزی پێشمەرگە کە لەمێژە لەلایەن بەغداوە لە چەکی مۆدێرن بێبەش بوو، لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش وەستابوو کاتێک ڕێکخراوەکە بەشێكی عێراق و سووریای داگیر کرد، هەروەها پارێزگاری لە ناوچەی کەرکووکی دەوڵەمەند بە نەوت کردووە، هەروەها بەشدارییان کردووە لە ڕزگارکردنی یەكجارەكی عێراق لە داعش لەو كاتەی لە موسڵ بووە. 


لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "سەرۆک بارزانی لەم دواییانەدا لە کۆبوونەوەیەکی دۆستانە سەبارەت بە ئایندەی کورد لە سووریا لە بارەگاکەی لە هەولێر میوانداری مەزڵووم عەبدی کرد "، ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەیدا ڕای گەیاندووە، ئامۆژگاری فەرماندەی هێزەکانی (هەسەدە)ی کردووە، کە رێگەی دیالۆگ بگرێتە بەر و نەهێڵێت هیچ كاریگەرییەكی دەرەكی كار لە هەڵوێستی یەكگرتووی كورد بكات و کاتی ئەوەیش هاتووە کە پەکەکە کوردەکانی سووریا بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی بڕیار لە داهاتوویان بدەن، چونکە بوونی ئەوان بیانوویەک بۆ دەستێوەردانی تورکیا دەڕەخسێنێت."

 ئاماژە بەوەش کراوە "سەرۆک بارزانی، لە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەیدا ڕای گەیاندووە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی لە هاوکاریکردنی حزب و لایەنە كوردییەكانی سووریادا بگێڕێت بە مەبەستی یەكخستنیان و دانووستان لەبارەی داهاتوویان لە چوارچێوەی سوریای نوێ لەگەڵ دیمەشق.

 ئەوەشی خستووەتەڕوو، "كاتێك لەسەرۆک  بارزانیان پرسیوە كە ئایا لە ڕووی سەربازییەوە هاوکار دەبن، ئەو هیوای خۆی دەربڕیوە کە نە ئەوان و نە ئێمە ناچار نەبین پەنا بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی ببەین. کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڕەنگە پێشمەرگە بنێرێت بۆ هاوکاریکردنی کوردانی سوریا ئەگەر ستەمیان لێ كرا، سەركردە كوردییەكە "بارزانی" وەڵامی دایەوە: ڕاشکاوانە نەک هەر کورد، بەڵکو هەر مرۆڤێک تووشی نادادپەروەری ببێت و ئەگەر توانیمان هاوکارییان بکەین، بێ دوودڵی یارمەتیان دەدەین".

راپۆرتەكە ئەم لێدوانانەی سەرۆك بارزانی بەوە شی كردووەتەوە كە  "ئەم جۆرە لێدوانانە گرنگیی ستراتیجیی بەردەوامی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ئەرێنی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیری ناوچەکەدا پشتڕاست دەکەنەوە"، ئاماژەی بەوەشکردووە "هەولێر دەتوانێت ڕۆڵی دیپلۆماسی گەورە بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و دیمەشق و تورکیا.

راپۆرتەكە بەوەیش بەردەوامی داوە كە لە خراپترین سیناریۆدا و لە حاڵەتی گەڕانەوەی داعش و دووبارە خۆڕێكخستنەوەی، هەرێمی كوردستان ئامادەیە دووبارە هاوكاربێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم رێكخراوە تیرۆرستییە. 

دەرەنجامی راپۆرتەكە بەوە كۆتایی هاتووە، لەبەر ئەم هۆكارانە هەرێمی كوردستان وەك هاوپەیمانێكی هەمیشەیی و ستراتیجی واشنتن و هاوبەشێكی متمانەپێكراو بۆ ئەمەریكا لەو ناوچە پڕ كێشەی جیهان دەمێنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه