ەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند، هەرکەسێک کارتی نیشتیمانی نەبێت یان مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشەخۆراکی مانگانەی پێنادرێت و رادەگیرێت. دەشڵێت، بۆ مانگی رەمەزان ئاردی سفر و هێلکە زیاد دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند، دەستمان بەدابەشکردنی بەشی یەکەمی خۆراک کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ و هەر کەس مووچەی سەروو دوو ملیۆن بێت بەشە خۆراکی رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ مانگی ڕەمەزان ئاردی سفر و هێلکە زیاد دەبێت ، وتیشی، ئەگەر ئەمساڵ هیچ گەنمێکیش وەرنەگیرێت کێشەی گەنمان نابێت وەک عێراق و هەرێم و سایلۆکانمان پڕن.
باسی لەوەشکرد، لە نزیکترین کاتدا لە هەموو هەرێم کارتی ئەلکترۆنی لە بری فۆرمی خۆراک دەستپێدەکات، ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام داوای بەرزکردنەوەی کوالیتی خۆراک دەکەین.
وەڵام بدەوه