Kurdistan Press - لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە ڕادەستی بەغدا دەکرێت لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە ڕادەستی بەغدا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەیە ڕادەستی بەغدا دەکرێت

دوای هەفتەیەک کارکردن بە هاوبەشی، لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەکراو کۆتایی ئەم هەفتەیە شاندێک دەچێتە بەغدا و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن.
 
 28 ڕۆژ لە مانگی یەکی ساڵی 2025 تێپەڕیوە، هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی یەکی خەرجنەکردووە، بیانووی بەغدا ئامادەکردنی لیستی مووچەبوو بەشێوازێکی نوێ، هەفتەیەکیش شاندێکی تەکنیکی ناردە هەرێمی کوردستان بۆ گەیاندن و جێبەجێکردنی ڕێنمایی و داواکاری نوێ و لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی کاریانکرد تاوەکو هەموو داواکارییە نوێکانی بەغدا جێبەجێکرا و لیستەکە ئامادەکرا.
 
 سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی نوێ ئامادەکراوە و ڕۆژی هەینی شاندێکی تەکنیکی وەزارەت سەردانی بەغدا دەکەن و لەگەڵ خۆیان لیستەکەش دەبەن."
 
 ئەو شاندە لیستەکانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینی لەگەڵ میزان موراجەعەی مانگی 12 دەبەن، دواتر لەسەر ئاستی باڵا  شاندەکان کۆبوونەوە دەکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر کۆی پرسە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه