Kurdistan Press - لەبارەى مووچەی هەرێمى کوردستان زانیارى نوێ هات لەبارەى مووچەی هەرێمى کوردستان زانیارى نوێ هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەى مووچەی هەرێمى کوردستان زانیارى نوێ هات

بەهۆی تەواونەبوونی لیستەکانی مووچە و خانەنشینان و داواکارییەکان، سەردانی شاندی باڵای کوردستان لەبارەی مووچە بۆ بەغدا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هەردوو شاندی عێراق کە هی وەزارەتی داریی و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینین، هەفتەیەکە لە هەولێرن و لەگەڵ تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک، لیستی خانەنشینان و تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە) بەردەوامن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو یەکشەممەی ڕابردوو شاندی کوردستان بۆ دووەمجار سەردانی بەغدا بکەنەوە و لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق و تەیف سامی، وەزیرەی دارایی کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی کارەکان سەردانەکە دواکەوت، تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە بەدیاریکراوی چ ڕۆژێک دەچن.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان  ڕایگەیاند"گەڕانەوەی شاندەکانی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو دوادەکەوێت، تا ئەوکات سەرجەم ڕێکارە تەکنیکییان و داواکارییەکان تەواو دەکەن."

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی شەممە 1-2-2025 شاندەکانی عێراق بگەڕێنەوە بەغدا، ڕۆژی یەکشەممە شاندی باڵای کوردستان  سەردانی بەغدا بکەن و لەگەڵ خۆیان لیستەکانی مووچە و خانەنشینی بکەن و گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ بکەن بۆ خەرجکردنی مووچەی خەڵکی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه