بەرپرسێکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن ئاشكرای دەكات، میكانیزمی دابەشکردنی پارە و پاداشتی دارایی کارمەندانی سەر سندووقەكانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردسان دەستی پێكردووە و دەشڵێت: "دوو هەفتەی دیكە پارەكە دابەش دەكرێت."
خالید عهباس، بهرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی ههڵبژاردنی عێراق، رایگەیاند: "رۆژی 26ی1ی2025، لەگەڵ لێژنەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی هەڵبژدارنی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووینەوە، بۆ دانانی میكانیزمی خەرجكردنی پارەكە و چۆنیەتیی هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی بانكەكان، بۆ دابەشكردنی پارەكە"
ئاماژەی بەوەش دا: "پارە خراوەتە سەر هەژماری ئێمە، هەندێك رێكاری كارگێڕی ماوە، لەوانە دروستكردنی چەك و دابەشكردنی پارە، هەروەها پاشان دەبێت ئۆفیسی بەغدا پەسندی بكات، ئەوكات پارەكە دابەش دەكرێت."
سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی پارەكە، ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن گوتی: "پارەکە دوای دوو هەفتەی دیكە دابەش دەكرێت."
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن ئەوەی ئاشكرا كرد، كێشەیەكی بانكی لەپشت دواكەوتنی دابەشكرنی پارەكە بوو، بەڵام ئەو كێشەیە چارەسەر كرا.
خالید عهباس روونیشی كردەوە: "ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكوومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن."
باسی لەوەش كرد، لەپاڵ ئەو كارمەندانە، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەنانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 41 هەزار و 300 كەس وەكوو كارمەندی كۆمسیۆن لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون و له شایستهی دارایی سوودمهند دهبن.
کاتی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی هەڵبژاردن ڕاگەیاندرا
4رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه