سەرۆك بارزانی لە دیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی "شەمس" تیشكی خستە سەر كۆمەڵێ بابەتی هەنووكیی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهان بە گشتی و باسی گۆڕانكاریی مێژووی ناوچەكە دەكات، بەتایبەتی پاش ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدە لە سووریا و كاریگەرییەكانی بۆ سەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سەرۆك بارزانی باسی كردەوەی كەناڵی "شەمس" دەكات و پیرۆزبایی لە گەلی كورد دەكات و دەڵێت خەونێكی گەورەی هێنایە دی، ئامانجی ئەم كەناڵە گەیاندنی وێنەیەكی ڕاستی كوردستانە بۆ جیهانی عەرەبی.
سەرۆك بارزانی لەبارەی ڕووخانی بەشار ئەسەد دەڵێت، دەمزانی ڕژێمی ئەسەد دەڕووخێت و دیار بوو كە لە دۆخێكی خراپدایە، بەڵام نەمدەزانی بەو شێوە خێرایە دەڕوات، ئەمەش هەمان سیناریۆی ڕووخانی سوپای عێراق بوو لە مووسڵ لە كاتی شەڕی داعشدا.
سەبارەت بە ئەحمەد شەرع دەڵێت، ئەوەی تا ئێستە لەسەری دەیبیستین جێی دڵخۆشكەرە و هیوادارین ببێت بە كردار و مافی خۆمانە هۆشیار بین لەسەر ئەوەی داخۆ دەبێتە ڕاست یان نا، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بكەین. ئەوەی چاوەڕێی دەكەین ئەوەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ كورد دەكرێت لە وڵاتەكەدا، داخۆ لە سیستەمی نوێی سووریادا دەگەن بە ئازادی و مافەكانیان و هەست بە كەرامەت و هاووڵاتیبوونی خۆیان دەكەن. داوا لە كوردی سووریاش دەكەین ڕێگەی گفتوگۆ بگرنە بەر و داواش لە سووریا دەكەین لە ڕێی گفتوگۆوە مامەڵە بكەن.
لەبارەی دیداری سەرۆك بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی گوتی، ئێمە پێمان وا بوو دۆخێكی مێژوویی گونجاوە كە لەگەڵ بەڕێز مەزڵووم عەبدی كۆ ببینەوە و پێشوازیم لێ كرد. ئامۆژگاریم كرد كە كۆڵ نەدات لە هەوڵدان بە ڕێگەی ئاشتی و ڕێگەی یەكگرتوویی گەلی كورد بگرنە بەر.
هەر لەبارەی دیداری مەزڵووم عەبدی، سەرۆك بارزانی گوتی، هەرگیز نایانەوێت جیا ببنەوە لە سووریا، بەڵكوو دەیانەوێت لەژێر سووریایەكی یەكگرتوودا مافەكانی كورد مسۆگەر ببێت و ئامۆژگاریشم كردن سنوورێك بۆ ڕۆڵی پەكەكە دابنێن بۆ ئەوەی نەبێتە بیانوو تا توركیا سنووریان ببەزێنێت.
لەبارەی نموونەی عێراق بۆ سووریا كە كورد لەوێش هەرێمێكی فیدرالی هەبێت، سەرۆك بارزانی گوتی، فیدرالی چارەسەرێكی دادپەروەرە وباشترینە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر دەسەڵاتی ئەوێ ئەو چارەسەریان پێ باش نەبێت، ئەوا نابێت لە بەرانبەرەكەیدا دیسان چەوسانەوەی كورد بێت، بەڵكوو بە هەر شێوەیەك بێت دەبێت كورد مافەكانیان دەست بكەوێت و هەست بە ئازادیی خۆیان بكەن.
سەرۆك بارزانی لەبارەی مافی سەربەخۆیی كوردستان دەڵێت، ئێمە لەگەڵ دەرفەتەكاندا بە هۆشیارییەوە مامەڵە دەكەین و پەلە ناكەین، بەڵام مافی گەلی كورد وەكوو گەلێكی سەربەخۆ، ئەمە خوا پێی بەخشیوین و كەس ناتوانێت ئەم مافەمان لێ بستێنێت.
سەرۆك بارزانی دەڵێت، بەگشتی لەبارەی دۆخی كورد لە ڕۆژئاوا گەشبینم بەڵام بە هۆشیارییەوە.
سەرۆك بارزانی باسی سەردانی شاری قامیشلۆ دەكات كە ساڵانی نەوت سەردانی كردووە و دەڵێت، قامیشلۆ لە دڵمدایە و هیوادارم بەم نزیكانە سەردانی بكەمەوە، وەك چۆن من لە دڵی ئەواندام.
لەبارەی هەرێمی كوردستان لە عێراقدا كە تا ئێستەش بەرانبەر حكوومەتی ناوەند لە دۆخی ناڕەحەتیدایە، سەرۆك بارزانی گوتی، كێشەی ئێمە نیەتە، ئەگەر نیازپاك بن، هەموو شتێك چارەسەر دەبێت و زۆر ئاسانە، ئەگەر نیازپاكیش نەبن، بە هەزار دەستوور كێشەكان چارەسەر نابێت.
سەرۆک بارزانی : بە مەزڵوم عەبدیم وت , كۆڵ نەدات لە هەوڵدان بە ڕێگەی ئاشتی و ڕێگەی یەكگرتوویی گەلی كورد بگرنە بەر
3مانگ |
Focus News ![]() |

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه