بەڕێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراكی سلێمانی، هۆشداریی دەداتە هاووڵاتییان لە وەرنەگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە و بریكارەكانی خۆراكیش ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ـی كانوونی دووەم، بەپێی نووسراوێكی كامەران فەتاح بەڕێوەبەری دابەشكردنی كەلوپەلی خۆراك لە سلێمانی، ئاگاداری بریكارەكانی خۆراكی ناوشار و دەرەوەی شار دەكەینەوە كە هەر هاووڵاتییەك دوو بەشەخۆراكی وەرنەگرت، لە بەشەخۆراكی سێیەمدا بەڕێوەبەرایەتیمانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە دەكەن كە بەشەخۆراك وەرناگرن یان وەریان نەگرتووە.
ئەوە لە كاتێكدایە لە عێراق دوای وەرنەگرتنی سێیەم بەشەخۆراك، ئەوا ئەو خۆراكە بۆ كۆگەی گشتی دەگەڕێنرێتەوە تا ئەو كاتەی ئەو هاووڵاتییە پێوەندیی پێوە دەكرێت لەبارەی پابەندنەبوون بە وەرگرتنی، روونكردنەوەی لێ وەردەگیرێت.
وەڵام بدەوه