Kurdistan Press - زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیاتر لە 20 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن

ئەو بڕیارەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە 15ی ئەم مانگە دەری كرد و تەمەنی خانەنشینی هاوتای یاسای یەكگرتووی خانەنشینی عێراق كرد، ئەم هەفتەیە جێبەجێ‌ دەكرێت. 

بەگوێرەی فەرمانەكەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان كە 15ی ئەم مانگە دەرچووە، هەر فەرمانبەرێك تەمەنی بەگوێرەی رۆژ و مانگ 60 ساڵی تەواو كردبێت، حەواڵەی خانەنشینی دەكرێت و یاسای خانەنشینی یەكگرتووی لەسەر جێبەجێ دەكرێت. 

بەگوێرەی بە دواداچوونەكانی "کوردستان پرێس" بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە، 60 ساڵیان تێپەڕاندووە و هەندێكی تریش لەم مانگەدا دەبن بە 60 ساڵ كە كۆیی ئەو فەرمانبەرانە، نزیكەی 21 هەزار فەرمانبەر دەبێت. 

عەبدولقادر ساڵح شارەزای یاسایی و ئیداری لە فەیسبووكی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، بڕیارەكە جێبەجێكردنی دەقاودەقی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە (9)ی ساڵی 2014 ی هەمواركراوە و تەواوی حوكمەكانی یاساكە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، چونكە پێشتر مووچە و لێبڕینی خانەنشینی بەپێی یاساكە لە 1/7/2024ەوە چووە بواری جێبەجێكردنەوە، لەم بڕیارەشدا تەمەنی یاسایی خانەنشنیی بەپێی یاساكە جێگیر كراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە كە بابەتی داواكردن بۆ خۆخانەنشینكردنی بڕاندووەتەوە و پێویستە بەپێی یاساكە، یان 25 ساڵ راژەی هەبێت یان تەمەنی 50 ساڵی تەواو كردبێت و 15 ساڵ راژەی هەبێت، ئەو فەرمانبەرەی حەواڵەی خانەنشینی دەكرێت، جا بەهۆی تەواوكردنی تەمەنی یاسایی خانەنشینییەوە بێت یان بە هۆكاری تەندروستی یان مردن یان داوای حەواڵەكردن بۆ خانەنشنیی و خاوەنی 25 ساڵ راژە بێت، ئەوا شایستەی پاداشتی كۆتایی راژە دەیانگرێتەوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا