كوردان لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆك بارزانی و عەبدی دڵخۆشبوون و بە خواستی ملیۆنان كوردستانی لێكی دەدەنەوە، لە نوێترین هەڵوێستی كوردانەی خانمە سیاسەتوانێكی دیاری كوردی باكور، وێڕای پیرۆزبایی كردن لەم رووداوە، هیوای بەردەوامی دەخوازێت و رای دەگەیەنێت هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتان گەورەتر كرد.
لەیلا زانا، خانمە سیاسەتوانی كورد لە كوردستانی باكور لەبارەی كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "ئێكس" پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردووەتەوە و لە پەیامەكەدا هاتووە، سوپاس بۆ ئێوە و هەمیشەیی بێت.
لەیلا زیاتر نووسیوویەتی، پێكەوەژیانی گەلان ئامانجی ئێمەیە، ئێوە هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتان مەزن كرد.
ئەم قسانەی لەیلا زانا دوای قسەكانی عوسمان بایدەمیر دێت كە بەهەمان شێوە لەبارەی كۆبوونەوەكەوە لە تویتێكدا نووسیبووی: پیرۆز بێت، ئەمە داوای ملیۆنان كوردستانی بوو، هەزار جار ماڵتان ئاوا، هیوادارین ئەمە بەردەوام بێت و دەرگەی خێر بکاتەوە.
لای خۆشییەوە بارەگای بارزانی لەبارەی كۆبوونەوەكە لە راگەیەنراوێكدا رای گەیاند لەم دیدارەدا بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە تەناهى و سیاسییەکانی سووریا، هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا، چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، هەر لەم دیدارەدا دووپات لەوە کرایەوە، پێویستە لایەنە کوردییەکانی سووریا بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێک و بە ڕێکاری ئاشتییانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، لەپێناو زامنکردنی مافەکانیان بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی هاوبەش لەگەڵ حوکمڕانانی تازەی سووریا بگەنە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن، و فاکتەری ئاشتی و سەقامگیری بن و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو نەهامەتییانەی بەسەر گەلی کورد و پێکهاتەکانی تری سووریادا هاتوونە
لەیلا زانا بۆ كۆبوونەوەكەی سەرۆك بارزانی و عەبدی: پیرۆزبێت هیوای گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستتان مەزن كرد
5مانگ |
Focus News ![]() |

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بریارێکی گرنگ بۆ ئاسانکاری شۆفێران دەرچوو
1 رۆژ پێش ئێستا
کڕینی بووکەڵەی لابووبوو حەڕامکرا.
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچە خۆران ئاگادار دەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەزارەتی ناوخۆ وەڵامی بەغدا دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سیپان شێروانی وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه