بەرپرسێكی باڵای سەرژمێری ئاشکرای دەکات، پارەی مووچە و شایستەی دارایی کارمەندانی سەرژمێری گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەڵێت: "پارەکە بەش بەش لە بانک وەردەگیرێت و دابەش دەکرێت."
مەحموود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: "مووچە و شایسته داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن و بژمێرەکان بۆ ڕۆژانی سەرژمێری گەیشتە هەرێمی کوردستان، بەڵام پارەکە بەش بەش لە بانک وەردەگیرێت."
ئاماژەی بەوەش دا: "پارەکە لە بانک وەردەگیرێت و رادەستی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاماری پارێزگاکان دەکرێت، بۆ ئەوەی بەسەریاندا دابەشی بکەن."
ئاشکراشی کرد: "لە هەفتەی رابردووەوە دەست کراوە بە دابەشکردنی پارە و بەردەوام دەبێت تاکوو دوا کارمەند و بژمێر وەری دەگرێت و مافی هەموان پارێزراوە."
مەحموود عوسمان ئەوەشی خستە ڕوو: "بەگشتی 27 هەزار کارمەندی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان مووچە و شایستەی داراییان هەیە."
سەبارەت بە وردەکاریی شایستەکانیان، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان گوتی: "مووچەی مانگانە و شایستەی خۆراک و شایستەی خولی ڕاهێنان و شایستەی هاندانیان بۆ خەرج دەکرێت، مووچەکەش جێگیرە و 250 هەزار دیناری مانگانەیە."
بەگشتی لە تەواوی عێراق 150 هەزار کارمەندی سەرژمێری شایستەی داراییان هەیە، کە 27 هەزاریان لە هەرێمی کوردستانن.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه