KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانکاری لە تەمەنی خانەنشینی دەکرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بڕیار لەتەمەنی خانە نیشینی دەدات.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی گوت، بەپێی كارنامەی دانیشتنی ژمارە یەكی ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، بڕگەی پێنجەمی كارنامەكە تایبەتە بە هەمواری دووەمی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ژمارە نۆی ساڵی ٢٠١٤.

ئەو ئندامەی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، خاڵی سەرەكی هەموارەكە تایبەتە بە تەمەنی خانەنشینی و پێشنیازەكە بۆ ئەوەیە تەمەنی خانەنشینبوونی فەرمانبەران لە كەرتی گشتی بكرێتەوە بە ٦٣ ساڵ كە ئێستە بەهۆی هەمواری یەكەمی یاساكە لە ساڵی ٢٠١٩ كراوەتە ٦٠ ساڵ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه