هەفتەی داهاتوو ناردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتکراو لەبەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
هەفتەی داهاتوو نەوتەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و دواتر هەر پارێزگایەک بە گوێرەی میکانزمێکی تایبەت نەوتەکە دابەش دەکات و ئەولەویەتیش بۆ ناوچە شاخاوییەکانە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند :
ڕێکارەکانی ناردنی نەوت بە نرخی پاڵپشتکراو بۆ هەرێمی کوردستان تەواو بوون، هەر لیترێک بە 250 دینار حیساب دەکرێت.
ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ڕێکارەکانی گواستنەوەی نەوتەکەن، سلێمانی ڕێکارەکانی تەواوکردوون و هەفتەی داهاتوو هەولێر و دهۆکیش تەواو دەبن و نەوتەکە دەگوازرێتەوە.
تا ئێستا ڕوون نیە کە چەند خێزان سوودمەند دەبن و هەر خێزانێک چەند لیتری پێدەدرێت، دوای گواستنەوەی نەوتەکە و تەواوکردنی ڕێکارەکان دیار دەبێت، ئەوەی ئێستا هەیە 32%ـی نەوتەکە بۆ پارێزگای هەولێر، 18% بۆ پارێزگای دهۆک، 50% بۆ هەر یەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت.
وەڵام بدەوه