Kurdistan Press - هەواڵێکى خۆش بۆ خاوەن تۆمبێلی مەلیکە هات هەواڵێکى خۆش بۆ خاوەن تۆمبێلی مەلیکە هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ خاوەن تۆمبێلی مەلیکە هات

دوای خۆپێشاندان و گردبوونەوەی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مەلیکە و شاهین بڕیار درا دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و شاهین بە كاتی ڕابگیرێت.

لێدوانی فەرمی: سوارە عومەر، نوێنەری خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووینەوە و بڕیاری دا، بڕیاری قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتەكان ڕابگیرێت.

زانیاریی زیاتر: نوێنەری ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان و بافڵ تاڵەبانی لەسەر چەند خاڵێک ڕێككەوتن كە ئەمانەی خوارەوەن:-


1- ڕێوشوێنەكان بە كاتی ڕابگیرێن

2- سیستەمی دەزگای ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ وەك خۆی جێبەجێ بكرێن

3- لیژنەیەک پێكدەهێنرێت كە نوێنەری سەرۆكی یەكێتی، نوێنەری قوباد تاڵەبانی، دەزگە ئەمنییەكان  و بەشی یاسایی تێیدا بەشدار بێت, 

4 - ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە ماوەی ڕابردوو دەستیان بەسەرداگیرابوو بدرێنەوە خاوەنەكانیان بەمەرجێک تاوانی پێ ئەنجام نەدرابێت.

5-ڕێگری بكرێت لە داخڵكردن و  هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە هەرێمی كوردستان.

6- یاسا بەركارەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر هەموو كەس و شۆفێر و ئۆتۆمبێلێكدا وەك خۆی جێبەجێ بكرێت بەبێ جیاوازی.

7- بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت كڕین و فرۆشتن لە پێشەنگاكانی ئۆتۆمبێل بەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانە بكرێت تا بڕیاری لیژنەكە دەردەچێت.

8- داوا دەكرێت كێشەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی شارەكانی هەولێر و دهۆک و سۆرانیش چارەسەر بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا