KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێكی خۆش بۆ فەرمانبەران هات

دوای دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ئێستە فەرمانبەران ئاگادار دەكرێنەوە پێویستییەكان بێنن بۆ ئەوەی زەوییەكانیان بۆ بكرێت بە كارت.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی "کوردستان پرێس"،  ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە، پێویستە بەخێرایی دەست بكەن بە دەرهێنانی كارتی زەوییەكانیان.

ئەوەش زانراوە، بۆ مامەڵەكە پێویستی بە كارتی نیشتمانی و كارتی زانیاری و پشتگیری هەیە و لە فەرمانگەكەی خۆی بۆ شارەوانی دێتە ناردن.

ئەوە لە كاتێكدایە كۆتایی ساڵی رابردوو، دابەشكردنی زەوی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كرد، بڕیاریشە تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی مەرجی وەرگرتنی زەویان هەیە، حكوومەت زەوییان پێ‌ بدات.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی رابردوو بڕیاری دابەشكردنی زەویی دا، بەشێك لە فەرمانبەران ئیستە زەوییان وەرگرتووە، بۆیە پێویستە دەست بكەن بە مامەڵەكانیان بۆ ئەوەی زەوییەكە بچێتە سەر ناویان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه