KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە گۆڕانکاری بەسەردادێت

لیستی مووچە دەگۆڕێت

ئامادەكردنی لیستی مووچە دەكرێتە سیستەمی (پەیڕۆڵ)، كە سیستەمی دیجیتاڵیی ناوەندیی مووچەیە و وەزارەتی دارایی و فەرمانگەی تەنكنەلۆژیای زانیاریی ئەنجوومەنی وەزیران كاری بۆ دەكەن و هەندێك شوێنیش ئەو سیستەمەی پێنەگەیشتووە، لەم هەفتەیەدا دەگاتە دەست هەموو شوێنەكان.

بۆ ئامادەكردنی مووچەی مانگەكانی ئەمساڵ لەدەرەوەی ئەم سیستەمە لیستێكی دیكەی ئامادەكراو كاری پێ ناكرێت، هەوڵ دەدەین تاوەكو هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 1ی 2025 ئامادە بكرێت.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە رۆژی 23ی12ی2024 ئاراستەی وەزارەتی دارایی كراوە تێیدا هاتووە، دوابەدوای راهێنان و دابینكردنی گشت پێداویستییەكانی یەكە، ژمێریارییەكان و لایەنەكانی دیكەی بەشدار لە سیستەمی دیجیتاڵیی ناوەندیی مووچە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكان و دڵنیایی لە بێ هەڵەبوون و پێشكەوتووكردنی پرۆسەی ژمێریاری و ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە فەرمانبەری شارستانیی و سەربازی، بڕیارمان دا كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پەیڕەوكردنی سیستەمی دیجیتاڵیی ناوەندیی مووچە لە مانگی كانوونی دووەمی 2025 و مانگەكانی دواتر و كارنەكردن بە هیچ لیستێكی دیكەی ئامادەكراو لەدەرەوەی ئەم سیستەمەیە.

لە نووسراوەكە هاتووە، پێویستە گەنجینەكان هیچ لیستێكی دیكە لەدەرەوەی سیستەمی ناوبراو پەسەند نەكەن و لە راستی و دروستیی ژمارەكان لە سیستەمە بەرپرس دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه