بانکی قەڵادزێ ڕایدەگەیەنێت، ئەو مووچەخۆرانەی بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەیان ڕاگیراوە، بایۆمەترییان بۆ دەکرێت و مووچەشیان پێ دەدرێ.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بانکی قەڵادزێ، بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەکەینەوە، کە سبەی لە بانکەکەمان مووچە وەردەگرن و بەهۆی نەبوونی بایۆمەترییەوە مووچەکانیان ڕاگیراوە."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە سبەی چوارشەممە 8ی 1ی 2025، لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ سەردانی بانک بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی بایۆمەتری و (UPN) لە لایەن لیژنەی بایۆمەتریی بانکەوە."
بانکەکە چەند ڕێنوێنی و ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت: "مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕێگەی وەکالەتەوە سەرف ناکرێت بەهۆی ئەو ڕێنوێنییەی لە وەزارەتی پێشمەرگەوە پێمان گەیشتووە."
سەبارەت بە پێدانی پشتگیری بۆ دەرەوەی وڵات، ڕوونی کردووەتەوە: "بەیانی سەردانمان مەکەن، چونکە بەهۆی دابەشکردنی مووچەوە ناتوانین مامەڵەکان ئەنجام بدەین."
وەڵام بدەوه