هەوڵەکان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی مووچەی مانگی 12 بەردەوامە و لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا ئامادەکاری بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکرێت و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لیستەکە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
سەرجەم وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2025 یان بە ئامادەکراوی ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و هەنگاوەکان بۆ ڕێکخستنی لیستەکە لەسەر بنەمای داواکارییەکانی بەغدا دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆران دەستیپێکردووە بۆ ئەوەی پێش 15ـی مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکرێت."
لەلایەکی دیکەوە: ئەمە لە کاتێدایە هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بۆ چارەسەری مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 لەسەرهێڵن، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ ناردنی پارەی ئەو مانگە لەلایەن بەغداوە دیاریبکرێت.
وەڵام بدەوه