KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکى گرنگ بۆ هەڵگرانى پاسپۆرتى کۆن هات

 پاسپۆرتی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە مامەڵەی پاسپۆرتی کۆن وەستاوە و بۆ نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت سیستمی نوێی ئەلکترۆنی بەکاربهێنن، ئەگەر نا ڤیزای بەشێک لە وڵاتانیان پێنادرێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوەی  ڕابردوو هاونیشتمانیان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری A دەبوایە بچن بە دەست مامەڵە بکەن و ئەو کارەش چەند ڕۆژێکی پێویست بوو، ئێستا دەتوانن لە ماڵەوە و لە ڕێگەی ماڵپەری پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق مامەڵە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی جۆری B کە ئەلیکترۆنییە بکەن و  چیتر پێوست ناکات بچن بە دەست مامەڵەکە ئەنجام بدەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، کۆنسوڵخانەکان مامەڵە لەگەڵ نوێترین جۆری پاسپۆرت دەکەن و بەشێکیشیان ئامادەنین لەسەر جۆری A ڤیزا بە هاونیشتمانیان بدەن، بۆیە ڕاگیراوە و پێویستە هاونیشتیمانیان تەنیا جۆری (B) بۆ مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزا.

پاسپۆرتی هەولێر دەشڵێت: ئەو هاونیشتمانیانەی لە ماوەی پێشوودا مامەڵەکانی پاسپۆرتی کۆنیان ئەنجام داوە، دەتوانن  لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی  هەولێر بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه