ئاژانسێكی ئەمریکی: بههۆى ڕاگرتنى ههناردهى نهوتى ههرێمی كوردستانهوه زیانەکانی عێراق 15 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە
بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای وزەی ئەمریکییەوە ڕاگەیەندراوە، عێراق نەیتوانیوە لە ماوەی ساڵی 2024ـدا سوود لە سەرچاوەی وزەی خۆی وەربگرێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیانی ماددیی بگاتە 15 ملیار دۆلار.
بەپێی ڕاپرسییەک، کە لەلایەن پلاتفۆرمی تایبەتمەندی وزە (بنکەکەی لە واشنتۆنه) ئەنجام دراوە، عێراق له دۆسیهی وزهدا، ههندێك تووشی پاشەکشە بووە، ئهوهش سەرەڕای هەوڵێكی زۆر بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان.
دۆسیهی دهستپێكردنهوهى هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕە جیهانییەکان، یەکێک بوو لەو دۆسیه گرنگانەی، کە عێراق لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا تێیدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زیانی دارایی زیاتر لە 15 ملیار دۆلار بێت.
گفتوگۆکان بە سەرۆکایەتیی حکوومەتی فیدراڵی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت سەرکەوتوو نەبوون لە گەیشتن بە ڕێككهوتنێك، بۆ دهستپێكردنهوهى ههناردهكردنى زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ بازاڕە جیهانییەکان، كهم ئهم قەیرانه زیاتر لە 21 مانگ درێژهى كێشاوه.
هەرچەندە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕهزامهندیى دا له گرتنهبهرى ڕێوشوێنێک له بودجە بۆ قەرەبووکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە، کە بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 16 دۆلار بە کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت بدرێت، کە لە کوردستانی عێراق کار دەکەن، بەڵام هەموارکردنەکە ڕێگەی خۆی بۆ پەرلەمان نەکردەوە.
دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت و حکوومەتی فیدراڵی داواکاریی دژبەیەکیان خستە ڕوو، دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ههناردهى نهوت، به چهقبهستوویی مانهوه.
ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕاگیرانى هەناردەکردنی نەوتی کوردستان زیانی ماددیی بە عێراق گەیاندووە، کە تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەر بە زیاتر لە 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
دۆسیهی نەوتی کوردستان تاکە قەیران نەبوو، کە عێراق لە ماوەی ساڵی 2024دا ڕووبەڕووی بووەوە، چونکە پابەندبوون بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپێک+، یەکێک بوو لە گەورەترین تهگهرهكان، كه بەغدا ڕووبەڕووی بووەوە.
عێراق بەپێی ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی ئۆپێک+، نەیتوانی بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات، چونکە بەدرێژایی مانگەکانی 2024، زۆرترین بڕى ڕێگەپێدراوی بەرهەمهێنانی تێپەڕاندووە.
لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق بەپێی ڕێککەوتنی ئۆپێک+ بە ڕێژەی نزیکەی ملیۆنێک و 44 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پشکی خۆی تێپەڕیوە، بەوپێیەی بەغدا بەڵێنی دا قەرەبووی بڕى بەرهەمهێنانی زیادەی سەرووی ڕێژەی بەرهەمهێنانی 4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا مانگی ئەیلولی 2025، بكاتهوه.
عێراق لەگەڵ 7 وڵاتی ئەندامی هاوپەیمانی ئۆپێک+ بەشدارە لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانە بە بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە لە تشرینی دووەمی 2023 ڕاگەیەندرا و دواتر بۆ ماوەی 3 مانگ درێژ کرایەوە بۆ کۆتایی مانگی ئازاری 2025.
وڵاتانی ئۆپێک+ بڕینی بەرهەمهێنانی خۆبەخشی زیادەیان درێژ کردەوە، کە بڕی یەک ملیۆن و 650 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بوو، کە لە مانگی نیسانی 2023 ڕاگەیەندرا و لە مانگی ئایاری 2023 جێبەجێ کرا.
پشکی عێراق لە کەمکردنەوەی بەرهەمی خۆبەخشانە، کە دەگاتە 2.2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، نزیکەی 220 هەزار بەرمیله لە ڕۆژێکدا، هاوکات پشکی عێراق لە بڕینی خۆبەخشی زیادە نزیکەی 211 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بە گشتی دەكاتە 431 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
زیانەکانى ڕاگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان بڵاو کرایەوە
2رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Focus News
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه