خەڵكی گوندی تۆبزاوە لەناو خۆیان كۆبوونەوە و چەند بڕیارێكیان دژی ئەو داگیركەریی و زوڵمەی بەرانبەریان دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی سێی كانوونی دووەم خەڵكی گوندی تۆپزاوە و تپەجلاوی سنووری پارێزگای كەركووك، كۆبوونەوە و دوای تاوتوێكردنی پێشهات و ڕووداوەكانی گوندەكەیان، چەند بڕیارێكیان داوە، لەوانە:
یەكەم: دابینكردنی دوو پارێزەری پسپۆڕ و شارەزا بۆ بەرگریكردن لە جووتیاران و هاووڵاتییان لە دادگا لە سەر دۆسیەی سكاڵاكەی سوپای عێراق.
دووەم: ڕێكخستنی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دواتر شوێن و كاتەكە ڕادەگەیەنین.
سێیەم: هەڵدانی خێمەی ناڕەزایەتی و ڕاگەیاندنی مانگرتن تا داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێن، دواتر كات و شوێنی خێوەتەكە دیاری دەكەن.
وەك خۆیان دەڵێن، تێچووی پارێزەران و دۆسیەكەش لەئەستۆی خەڵكی گوندی تۆپزاوە دەبێت.
وەڵام بدەوه