Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنى بەشە خۆراک ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنى بەشە خۆراک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دابەشکردنى بەشە خۆراک

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراك دەڵێت، دابەشكردنی بەشەخۆراكی كۆتایی ساڵ دەكەوێتە ساڵی نوێ‌ و چەند مادەیەكی لەخۆ گرتووە.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی كانوونی یەكەم، لە روونكردنەوەیەكی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی كەلوپەلی خۆراكی هەولێرا هاتووە، هاووڵاتییان و بریكارانی خۆراك ئاگادار دەكەینەوە، هەرچەندە پشووی فەرمییە لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەت، بەڵام بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراك و كۆمەڵگەی كۆگەكان، دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن بۆ  دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، ئەمەش لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان.

باس لەوەش كراوە، ئەم بەشەخۆراكەی دابەش دەكرێت، سەبەتەی نۆیەمی ساڵی/ 2024 لەسەر لیستی مانگی 12 / 2024 بووە.

ئاماژە بەوەش كراوە مادەكان پێكهاتوون لە:
زەیت یەك لیتر، شەكر یەك كیلۆ، برنج سێ‌ كیلۆ، نیسك نیو كیلۆ، ئارینۆك نیو كیلۆ و دۆشاوی تەماتە 400 گرام.

روون كراوەتەوە، ئێستە "برنج + شەكر + نیسك + ئارینۆك" لە 100% دابەش كراوە و تەنیا  زەیت و دۆشاوی تەماتە لەبەر جەردی سەری ساڵ، دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا