Kurdistan Press - بڕی 548 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی ئاكرێ خەرج دەكرێت بڕی 548 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی ئاكرێ خەرج دەكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕی 548 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكانی ئاكرێ خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و نۆژەنكردنەوەی شەقامە ناوخۆییەكان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٥٤٨ ملیۆن دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ.
گوژمەكە لەسەر ڕێژەی ١٠٠٪ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێیە و لەسەر پلانی  ساڵی ٢٠٢٢ بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكانی دارایی بە مەبەستی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی چەند شەقامێكی ناوخۆیی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ئاكرێ خەرج دەكرێت.
ئەو پرۆژەیە كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و چاككردنی شەقام و ڕێگەوبان دەبێت و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆ لە سنووری شارەوانیی ئاكرێ دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا