KurdistanPress...

CLOSE

چۆنیەتى دابەشکردنى پارەى ئەو کەسانە ڕاگەیاندرا

خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، رایگەیاند: "پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خەرجکردنی بەرەو تەواو بوونە، بەڵام کێشەیەک هەیە وا دەکات دابەشکردنی پارەکە دوا بکەوێت."

سەبارەت بە کێشەکە گوتی: "پارەکە تەحویلی بانکی بازرگانیی عێراق TBI دەکرێ، بانکەکانی هەرێمی کوردستانیش مامەڵەیان لەگەڵ ئەو بانکەدا نییە، ئێمه دەمانەوێت لە ڕێگەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان دابەشی بکەین، بانکی بازرگانیی عێراقیش ئەوە ناکات."

ڕوونی کردەوە: "دەکرێت پاره تەحویلی ئۆفیسەکانی هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام دابەشکردنی پارەکە زەحمەت دەبێ، بۆیە هەر دەبێت لە ڕێگەی بانکەکان بکرێ."

خالید عەباس دەشڵێت: "بۆ نموونە له دهۆک دەبێت 10بانک پارە لە بانکی TBI پارە ڕاکێشن و ئەوانیش تەحویلی حساباتی هەرێمی کوردستانی بکەن، ئەوەش لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری ئۆفیسەکانی هەڵبژاردنی هەرێم دەردەچێت."

جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: "بڕیارە لەم یەک دوو ڕۆژە لە رێگای بانکیTBI، شایستە داراییەكانی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بنێردرێت."

به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق جەختی کردەوە، کێشە لە خەرکردنی پارەکە نییه و کێشەکە چۆنیەتیی دابەشکردنی پارەکەیە و لە هەوڵدان ئەوە چارەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی لە ماگی داهاتوو پارەکە دابەش بکرێت.

ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆن روونیشی كردەوە: "ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكوومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن."

خالید عه‌باس باسی لەوەش كرد، لەپاڵ ئەو كارمەندانە، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەنانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.

لای خۆیەوە ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی، ڕایگەیاند: "چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی عێراق پارەکە بخاتە سەر هەژماری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و ئێمەش دواتر لە ڕێگەی بانکەکان پارەکە دابەش بکەین."

لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، 41 هەزار و 300 كەس وەكوو كارمەندی كۆمسیۆن لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه