Kurdistan Press - ئەمرۆ مووچەى ئەو کەسانە دابەشدەکرێت ئەمرۆ مووچەى ئەو کەسانە دابەشدەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمرۆ مووچەى ئەو کەسانە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 25/12/2024، وێڕای پشوو بانکێكی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت. بەرپرسێکی بانکەکەش دەڵێت: "خانەنشینانی هێزەکانی 70، مانگەکانی پێشوو کێشەی تەمویلیان هەبوو، بۆ مووچەی مانگی 10 ئەو مووچەخۆرانە هیچ کێشەیەکیان نەماوە و لیست و پارەیان دابەش دەکەین."

سیروان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش، بە (کوردستان پرێس)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەمە 25ی 12، وێڕای پشوو، بەڵام مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 لە بانکەکەمان دابەش دەکرێ".

ئاماژەی بەوەش دا: "مووچەی دوو جۆر خانەنشینی پێشمەرگە لای ئێمەیە، ئەوانەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدان دوێنێ مووچەیان دابەش کرا، کە زیاتر لە هەزار و 600 کەس بوون."

بەڕێوەبەری بانکی کێوەڕەش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ئاشکراشی کرد: "ئەوانەی ئەمڕۆ مووچە لای ئێمه وەردەگرن، خانەنشینانی هێزەکانی 70ن، مانگەکانی پێشوو کێشەی تەمویلیان هەبوو."

سیروان عومەر، هەواڵێکی دڵخۆشکەری بەو مووچەخۆرانەدا و گوتی: "بۆ مووچەی مانگی 10، ئەو مووچەخۆرانە هیچ کێشەیەکیان نەماوە و لیست و پارەیان هاتووە و ئەمڕۆ مووچەیان دابەش دەکەین."

ئەو بانکەی سەر بە وەزارەتی دارای هەرێمی كوردستان، جەختی کردەوە، ئەوانەی مووچەیان لای ئەوانە، ئەمڕۆ مووچەی خۆیان وەردەگرن.

دابەشكردنی مووچەی ئەو توێژە لەکاتێکدایە، فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دیکە مووچەی مانگی 10یان وەرگرتووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا