KurdistanPress...

CLOSE

لە سلێمانی دزی لە کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

لە سلێمانی دزی لە کەسوکاری شەهیدان دەکرێت

نوێنه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان دەڵێت، له‌لایەن شاره‌وانی سلێمانی له‌ پێدانی زه‌وی سته‌م ده‌كرێت و رووبه‌ری پارچه‌ زه‌وییه‌كان بۆ 150 مه‌تر كه‌مكراوەتەوە.

ئەو گوتی، ئەگەر ئەمە دزی نەبێت چییە لە کاتێک بەپێی یاسا بڕیار بوو 200 مەتر زەوییان پێ بدرێت.

روونی کردەوە، فێڵیش لە کەسوکاری شەهیدان کراوە، چونکە ئەو زەویانە 14 ساڵە دابەشکراوە لە شوێنێکی زۆر دوور بووە و ئێستاش دەفتەرێک دۆلار ناکات، بەڵام زەوییان داوەتە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە ساڵی 2020 ئێستا 10 دەفتەر دۆلار دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه