وه‌زاره‌تى ناوخۆ دواواده بۆ ڕاده‌ستكردنى چه‌كى بێمۆڵه‌ت ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ناوخۆ و هێزه‌كانى پۆلیس پێویسته له‌دواى ته‌واوبوونى ئه‌ركی فه‌رمییان، چه‌كه‌كانیان نه‌به‌نه‌وه ماڵه‌وه".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ د.هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاندووه، "ئامادەکاری کراوە، ئەو کەسانەی لەھێزەکانی ناوخۆ و پۆلیس کاردەکەن، لەدوای دەوامی فەرمی، چەکەکانیان لەشوێنێکی تایبەت دابنێن و نه‌یبه‌نه ماڵه‌وه".
د.هێمن میرانی، ئاماژه‌ی به خستنه‌ڕووی هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تایبه‌ت به‌پڕۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی داوه و ڕایگەیاند، "ھەموو شوێنە فەرمی و نا فەرمییەکانی فرۆشتنی چەکی بێمۆڵەت داخراون، لە جێگەی ئەوە، شوێنێکی مۆدێرن دابیندەکرێت و بەشێوەیەکی سنوردار کڕین و فرۆشتن و چاککردنەوەی چەکی تێدا ئەنجام دەدرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئاشكراشی كردووه، "دەست بە زەمینەسازیی و ئامادەکاریکراوە كه له ماوه‌ی ساڵێکدا پڕۆسەی دروستکردنی کۆگای چەک به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێ، بۆ ئەوەی ئەو کارمەندانەی دەوامیان تەواو دەبێت، چەکەکانیان له كۆگاكاندا دابنێن و نه‌یبه‌نه ماڵه‌وه".
وەڵام بدەوه