Kurdistan Press - ئاگادارییەک لەبارەی خانووە زێدەڕۆکان ئاگادارییەک لەبارەی خانووە زێدەڕۆکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەک لەبارەی خانووە زێدەڕۆکان

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان سەبارەت بە خانووە زێدەڕۆکان دیاری دەکات.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ئەو خانووانەی بە شێوەی زێدەڕۆ دروست کراون و یاسای زێدەڕۆکار دەیانگرێتەوە، کۆتا وادە بۆ وەرگرتنی داواکارییەکانیان رێکەوتی 09ـی 09ـی 2022ـە و پاش ئەو وادەیە ئیدی لەو مافە یاسایییەیان بێبەش دەبن. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوا لە هاووڵاتییان دەکات بە زووترین کات داواكانیان پێشكەش بە لیژنەی تایبەتمەند لە قەزا و ناحییەكان بكەن، بۆ ئەوەی لەو دەرفەتە سوودمەند بن كە تەنیا مانگێكی ماوە.

ڕاشیگەیاند: کەسی زێدەڕۆکار داواکارییەک پێشکەشی یەکەئیدارییەکەی لە قایمقامییەت و ناحییەكان دەکات و یەکەی ئیدارییش لیژنەیەکی تایبەتی پێک هێناوە بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی ئەو بابەتی تاپۆکردنە.

ئەوەشی خستەڕوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پڕۆژە یاساکەدا نرخی زۆر ڕەمزی بەپێی یاساكە پێشنیار کردووە.

وەزارەتەکە ڕێنمایی یاسایی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە کە " ماوەی سێ ساڵە یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە سنووری شارەوانییەکان ژمار 3ـی ساڵی 2019ـی هەموارکراو بە یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021 دەرچووە و ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری لەلایەن هاووڵاتییان پاڵپشت بە ماددەی 2 لە یاسای سەرەوە، وەک مەرجێک ئاماژە کراوە کە زێدەڕۆکار پێویستە داواکاری پێشکەش بکات. تەنیا پێشکەشکردنی ئەم داواکارییە لە ماوەی دیاریکراودا مافی تەواو بۆ زێدەڕۆکار دەستەبەر دەکات بۆ ئەوەی سوودمەند بێت لە یاساکە. واتە ڕێکارەکانی تری بەناوکردن و ئەو کێشانەی لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان دێتە پێش، نابێتە ڕێگر لە سوودمەندنەبوونی زێدەڕۆکار لە یاساکە. بۆ ئەوەی هاووڵاتی داواکاری لە ماوەی یاسایی پێشکەش بکات و ئەو دەرفەتە بەفیڕۆ نەدات کە دوا دەرفەتە بۆ سوودوەرگرتن لەم یاسایە و دووچاری جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2018 تایبەت بە نەهێشتن و لابردنی زێدەڕۆیی نەبێتەوە، لەسەر لیژنەکانی پێکهاتوو لە پارێزگاکان و یەکەئیدارییەکانە ئەم داواکارییانە بە شێوەی فەرمی لە هاووڵاتییان وەربگرن وەکو سەرەتا، پاشان داوای داتا و پێداویستییەکانی بەناوکردن بکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه