Kurdistan Press - کێشە هونەرییەکان کۆتاییان هات کێشە هونەرییەکان کۆتاییان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشە هونەرییەکان کۆتاییان هات

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند لە 10 رۆژدا هەموو ئەو ڕێكارانەی وەزارەتی دارایی عێراق داوای كرد تەدقیق كران و ڕێك خرانەوە، سبەی شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ بەدواداچوونی کارەکان دەگەنە بەغدا.

ئەمڕۆ شەممە 21/12/2024، ڕێباز حەملان، بریكاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە 2024/12/15، وەزیری دارایی فیدراڵ بڕیاری دا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی  کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

گوتیشی: تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوە و رێک خرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای کردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجیی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و ئەو پارانەی لە هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج کراوە بە تایبەت بۆ پرکردنەوەی مووچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشیی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمڕۆ کۆتایی بە کارەکانیان دەهێنن.

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، گوتیشی: بریارە سبەی بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و تیمی تەکنیکیی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەموان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکان کۆتاییان پێ بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا