لەچوارچێوەی گەیاندنى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای هەولێر، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 2022.8.8، بەگوژمەى (792 ملیۆن و 272 هەزار دینار)، بەردى بناغەى دروستکردنى پڕۆژەى دروستکردنى هەردوو پردى نزیک مزگەوتى بیلال خەیلانى و نزیک شارى زیلانمان لەشارى هەولێر دانا، کە لەلایەن کۆمپانیاى ئارام جێبەجێدەکرێ و ماوهى تهواوكردنى پڕۆژهكهش (120) ڕۆژه.
بێگومان دروستکردنى ئەم دوو پردە، جگه لهوهى کاریگەرى دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى لافا، ئاسانکاریش دەبێت بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان، هیوادارین بەگوێرەى ئەو پلانەى کە دارێژراوە هەردوو پڕۆژە لەلایەن کۆمپانیاى جێبەجێکارەوە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا بەکۆتا بێت.
ئەمساڵ بۆپێشگرتن لەدووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو چەندین ڕێکار و پڕۆژە لەسنوورى پارێزگاى هەولێر دەستپێدەکرێت، کە لەم چەند ڕۆژەى داهاتوودا لەڕێگەى پیرمام و نزیک لەو شارانەى کە لەساڵى ڕابردوودا لافاویان تێیدا ڕوویدا، هەروەها لە بنەسڵاوە و چەند شوێنێکى تر، ئەوە جگە لەوەى چەند بەرنامەیەکى دیکەمان هەیەکە لەمنزیکانە دەستیان پێدەکەین لەوانەش کردنەوەى سەرەمەنهۆڵەکان لەناو شارى هەولێر، بەدڵنیاییەوە هەموو ئەو پڕۆژانەش ئامانج لێى کردنەوەى ڕێرەوەکان و پێشگرتنە لەدووبارە ڕوونەدانەوەى لافاو.
وەڵام بدەوه