دکتۆر شاخەوان عبدللە. تایبەت بەخوێندنی کوردی لە زانکۆی کەرکوک نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵامان هەلوەشاندەوە تاقیکردنەوەش دەکەنەوە ….
دوای ئەوەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرێوەبەرایەتی کارگیری دراسات و پلان گەیشتە زانکۆی کەرکوک و پڕ بو لەهەڵەی یاسایی و دەستوری و بەنەفەسێکی شۆڤێنی نوسرابو ، دەست بەجێ نوسراوێکی بەپەلەم ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد ، بەسوپاسەوە بەرێز وەزیری خوێندنی باڵا پەیوەندی کردو وتی ئەو نوسراوە هەلدەوەشینمەوەو ئەوە تەعبیر لەرەئی وەزارەت ناکات و زمانی کوردی فەرمییەو هیچ کەس ناتوانیت رێگا لەخوێندنی کوردی بگرێت ، هەروەها وتی ئێستە پەیوەندی بەسەرۆکی زانکۆی کەرکوک دەکەم نەک کار بەو نوسراوە نەکریت تاقیکردنەوەی ئەمرۆش دووبارە بکرێتەوە .
وەڵام بدەوه