یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەژێر فشاری عەرەبە هاوپەیمانەكانی خۆی، سەرجەم هێزەكانی كۆماندۆی لە باڵاخانەی پارێزگای كەركووك كشاندەوە.
دوێنێ چوارشەممە 18ی دیسێمبەری 2024، هێزێكی پاسەوانی باڵاخانەی پارێزگای كەركووك، لەگەڵ هێزێكی پاسەوانی محەمەد حافز، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەشەڕهاتن و شەڕەتەقە لەنێوانیاندا ڕووی دا.
ئەو هێزەی كە شەڕەكەیان لەگەڵ پاسەوانەكانی حافز كردووە، هێزی كۆماندۆی یەكێتین و پاش دانانی ڕێبوار تەها بە پارێزگار، ئەو هێزە بۆ پاسەوانیكردنی بینای پارێزگا و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دانراون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاند: ”ئه‌و هێزه‌ی كۆماندۆی یه‌كێتی كه هێنرابوون بۆ بینای پارێزگای كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ پۆلیسی شاره‌كه بیناكه‌یان ده‌پاراست، دوێنێ به‌هۆی ئه‌و شەڕەی روویداوه، هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتی داوای ده‌ستبه‌جێ كشانه‌وه‌ی كۆماندۆیان كردووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی كۆماندۆ به‌تۆمه‌تی دروستكردنی پشێوی، ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌رێكی باڵای كۆماندۆ و چه‌ند پۆلیسێك كه ژماره‌یان هەشتە كه‌سه ده‌ستگیركراون و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ له زیندان ده‌مێننه‌وه و دواتر دادگایی ده‌كرێت و سه‌رجه‌م هێزی كۆماندۆش له بینای پارێزگا دوورده‌خرێنه‌وه و له شوێنی ئه‌وان، هێزی جل ره‌ش شوێنیان ده‌گرێته‌وه به‌ناوی هێزی سەپاندنی یاسا.“
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد: ”گرفتی گه‌وره له‌ناو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دروست بووه، شێخ زاهیر ئه‌نوه‌ر عاسی، ناچێته ناو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نەكە، به‌مه‌ش ڕێژەی یاساییان بۆ ته‌واو نابێت. دیسان داواكاری هه‌یه و دەڵێت، ئه‌وه‌ی به‌ردراون له سلێمانییه‌وه ژماره‌یان 100 كه‌سه، به‌ڵام زیاتر له‌و ژماره‌یه لای ئێمه ناویان هه‌یه و ده‌بێت به‌بێ مه‌رج ئازاد بكرێن! جیا له‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی، ده‌بێت پۆستی (قایمقامی داقوق، به‌رێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنان، بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری كشتوكاڵ) بۆ پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بێت، ئێستاش زاهیر عاسی دەڵێ، ده‌بێت ئه‌و پۆسته بۆ عه‌شیره‌تی عوبێدی بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كرێت به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ناكات و ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه هه‌یه.“
جێی باسە شەوی رابردوو، زاهیر ئەنوەر عاسی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە لە عەرەبە هاوپەیمانەكانی هۆتێل (رەشید)ی یەكێتییە لە كەركووك، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسینێكی بڵاو كردەوە و تێیدا رای گەیاند: ”ئەو سووكایەتی و هێرشەی پاسەوانانی پارێزگای كەركووك كە كراوەتە سەر سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، قبووڵ ناكرێت.“
هەروەك ڕوونی كردەوە: "گەڕانەوە بۆ سەردەمی تاریكی نییە و ناكرێ پاسەوانانی پارێزگاری كەركووك بەم شێوە نایاسایی و ناڕێكخراوەییە هەڵسوكەوت بكەن. ئەو هێزانە بەشێك نین لە هێزەكانی ئاسایشی ڕێكخراو، كە ڕەفتارجوان و بەڕێز و پیشەیین و ڕەوشتییانە هەڵسوكەوت دەكەن. باشترین بەڵگەش هەڵسوكەوتەكانی ئەمڕۆیان بوو."
ئەو ئەندامەی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەڵێت: "ئەو دەستدرێژییەی كراوەتە سەر محەمەد ئیبراهیم حافز، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، قەبووڵكراو نییە و بە توندی سەركۆنەی دەكەین، كە كردەوەكەیان گوزارشتە لەوەی لە ڕابردوودا كردوویانە، ئەگەر بیانەوێ ئەو ڕەفتارانە بژیەننەوە و بێدەنگ دەبین، ئەمە بەهەڵەداچوونێكی گەورەیە." دووپاتیشی كردەوە: ”: "ئەم سەرپێچییە لەگەڵ كەسێكی ئاسایی و پلەیەكی سادە نەبووە، بەڵكوو سووكایەتییە بە پێكهاتەیەكی سەرەكی و تەواوی پارێزگای كەركووك. جەخت لەوەش دەكەینەوە، ئەوڕەفتارانە بێ لێپێچینەوە تێناپەڕێت و دەبێ ئەو ڕێڕەوە ڕاست بكرێتەوە و سزا بدرێن."
وەڵام بدەوه